بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا، سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بووە.
لە ڕاگەێندراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هاتووە کە مەحمود عەباس لە ڕۆژانی 9 تا 11 ی تەمموز لە سەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا دەبێت.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دۆخی فەڵەستین بە تایبەت لە ڕووی مرۆڤییەوە، شەڕی ئەم دواییەی غەززە، هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین و پرۆسەی ئاشتی نێوان لایەنەکانی فەڵەستین، لە گرنگترینی ئەو تەوەرانە دەبن کە لە نێوان مەحمود عەباس و ئەردۆغان تاوتوێ دەکرێن./.