بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی لە کەتائیبی حیزبووڵای عێراق جەختیکردەوە کە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان ڕەتدەکەنەوە.
ناوبراو لە تویتێکدا وتی کە بڕیاری گرووپەکانی خۆڕاگری ئەوەیە کە تەنانەت باڵیۆزخانەی ئەمریکا وەک لانکەی پیلانگێڕی بۆردومان نەکرێت و بڕیاری خەباتی دژ بە داگیرکاران، بڕیارێکی عێراقییە کە پەیوەندی بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نییە.
ئەبوعەلی جەختیکردەوە کە خۆڕاگری مافی ڕەوای گەلی عێراقە و ئەم خەباتەش تەنیا بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حیزبووڵا وتی کە ئامانج لە خۆڕاگری گەلی عێراق ئەوەیە داگیرکاران ناچار بە کشانەوە لە عێراق بن و بەمەش بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزی بێگانە جێبەجێ بکرێت./.