بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهابەدین دیلاوار وتەبێژی شاندەکەی تاڵیبان لە مۆسکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە تاڵیبان لە سەدا 85 ی خاکی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کردووە و تەنیا کابوڵی پایتەخت و ناوچەکانی نزیکی ماوەتەوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەستی تاڵیبان درێژە بە کاروباری ئاسایی خۆیان دەدەن و ئامانج لە سەردانی ئەم شاندەش بۆ مۆسکۆ، پێدانی زانیارییە لە سەر ڕەوشی ئەفغانستان بە بەرپرسانی ڕووسیا.
دیلاوار وتی: گەلی ئێمە بە هۆی حکومەتی ئیسلامییەوە دەگەنە هەلومەرجی باشتر و دژی هەر داگیرکارییەکی دەرەکی دەوەستنەوە و تا ئەو کاتەی کە چارەنووسی ئێمە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەوە دیاری بکرێت درێژە بەم ڕوبەڕوبونەوەیە دەدەین.
ڕاشیگەیاند کە لە حکومەتەکەی تاڵیبان سەرجەم لایەن و پێکهاتە و مەزهەبەکان بەشداری دەکەن و تاڵیبان پەیوەندیی لە گەڵ دراوسێکانی ئەفغانستان بە تایبەت چین و ئێران هەیە و دەیەوێت پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتانە بەردەوام بێت./.