بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا فەرهاد ئاریانفەڕ جێگری پرۆسە سەربازییەکانی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، وتی: بە ئامادەبوونی و تێکۆشانی بەردەوام هێزەکانی ئێرانی ئیسلامی بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات و هاوکاری هێزە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچە سنورییەکانی نزیک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بچووکترین جموجوڵەکان لە نزیک سنورەکانی ئێران لە ژێر چاودێریدایە و دەرفەتی بەزاندنی سنور بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت.
ناوبراو ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ بەرگری لەم خاکە پیرۆزە و وەڵامدانەوەی هەر دەسدرێژییەک ڕاگەیاند و وتی کە سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە شێوازی 24 کاتژمێری کۆنتڕۆڵ دەکرێن و ئاسایشی تەواو لەم سنورانەش دابین کراوە./.