بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ جابر ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، وتی: هیچ پاساوێکی نییە کە حکومەتی عێراق بەم شێوازە لە بەرامبەر هێرش و دەسدرێژییەکانی تورکیا بێدەنگە، لە بەر ئەوەی کە تورکیا هەر لە کۆنەوە چاوی بڕیوەتە سەر خاکی عێراق و لەم کارەی بەردەوامە.
ناوبراو سەبارەت بە بێدەنگی و کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەم پرسە هەستیارە هۆشداریی دا و وتی کە بەغدا بۆ ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی تورکیا چەند کارتێکی بەهێزی بە دەستەوەیە و دەبێت بەکاریان بێنێت.
جابر وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەتوانن خاکی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بە تایبەت لە لایەن تورکیاوە بپارێزن.
ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون وتی کە حکومەتی بەغدا دەبێت بە ئاراستەی دەرکردنی هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراقدا هەنگاوە بنێت./.