بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی کۆتایی وتووێژە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان کە بە بەشداری شاندەکانی حکومەتی کابول و گرووپی تاڵیبان لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: بوێری لە ئاشتیدا گرنگرە لە بوێری لە شەڕ، لە بەر ئەوەی کە بۆ ئاشتی دەبێت لە زۆربەی داواکارییەکان چاوپۆشی بکرێت و گرنگی بە داوای لایەنی بەرامبەریش بدرێت، بە تایبەت لەم وتووێژانە کە لایەنی بێگانەی تێدا نییە و هەر دوو لایەن لە برایانی یەکتر و هەوڵی ئاسایش و ئاشتی بۆ گەلی ئەفغانستان دەدەن.
زەریف لە درێژەدا وتی: گەلێک کە ماوەی 40 ساڵە لە ئێش و ئازاردا ژیان بە سەر دەبات، مافی ئەوەی هەیە کە دژی شەڕ بێت، ئەوەی کە لە ئێوەم دەوێت ئەوەیە کە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕ بێنن و بۆ گەلی ئەفغانستان دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن دابین بکەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە بە هەر شێوازێک داوا بکەن، ئاسانکاری بۆ بەردەوامی وتووێژی لایەنەکانی ئەفغانستان بکات.
وتووێژی شاندەکانی حکومەتی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە 7 و 8 ی تەمموزی 2021 بە هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو./.