بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبووڵا و بزوتنەوەی ئەمەل ڕایانگەیاندووە کە سەعد حەریری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی حەسەن خەلیل جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە بێ ئەوەی ناوی جێگرەوەی خۆی ببات، باسی دەست لە کار کێشانەوەی کردووە.
ئەو سەرچاوانە باسی ئەوەیان کردووە کە لە ئێستادا بەرپرسانی باڵای لوبنان هەوڵی دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ دەدەن و حکومەتی نوێش بە دڵنیاییەوە حکومەتێک دەبێت کە بتوانێت ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.
بە وتەی سەرچاوەکان، حەریری چاوەڕوانی گەڕانەوەی هەر دوو باڵیۆزی ئەمریکا و فەرەنسایە لە لوبنان کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئەم وڵاتە سەردانی سعوودیەیان کردووە تا هەڵوێستی کۆتایی خۆی ڕابگەێنێت./.