بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە واشنتن بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆی لەم وڵاتەدا ناوە.
ناوبراو وتی کە ئەوەی کە ئەمریکا لە پاش 20 ساڵ لە شەڕی ئەفغانستان، هێزە سەربازییەکانی لەم وڵاتە دەکشێنێتەوە، ڕاگەیاندنی شکستە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: بابەتەکە تەنیا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکوو واشنتن بەم بڕیارە شکستی 20 ساڵەی خۆیی لە ئەفغانستان ڕاگەیاندووە.
لاوڕۆڤ وتی: لە ساڵی 2001 و لە کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی شەڕی ئەفغانستانیان دەستپێکرد، هەڕەشە تیرۆریستییەکان و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەم وڵاتە زیادی کردووە.
وتیشی کە بە پێی هەندێک بەڵگە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دەستیان لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستاندا هەبووە./.