بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شا عەبدوڵڵای دووەم جەختی لە سەر بەدیهاتنی مافی گەلی فەڵەستین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
ناوبراو وتی: سەقامگیری ناوچەکە بە ڕێگای دابینکردنی مافی فەڵەستینییەکاندا مسۆگەر دەبێت، ڕێکاری دوو وڵاتی کە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی ساڵی 1967 و بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات لە خۆ بگرێت./.