بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاوکات لە گەڵ پلانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، ڕایگەیاند کە ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەش کۆتایی هاتووە.
ڕۆژنامەی گاردیەن کۆتایی ئەرکە سەربازییەکانی بەریتانیای لە ئەفغانستان لە سەر زاری جۆنسۆنەوە ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەکە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە بڕیارێکی بەپەلە و نهێنی ناو بردووە.
ئەمەش کۆتایی 20 ساڵ داگیرکاری هێزەکانی بەریتانیایە لە ئەفغانستان کە هاوشێوەی ئەمریکا تەنیا شکستی بۆ دەسەڵاتدارانی لەندەن بە دواوە بووە.
لە ماوەی ئەم ساڵانەشدا 457 سەربازی بەریتانیا لە ئەفغانستان کوژران./.