بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی گومرکی ئێران لە سەر هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بڵاو کرایەوە.
هەناردە لە سەدا 1.1 دابەزیوە
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، 2 ملیۆن و 400 ملیۆن تەن بەرهەمی کشتووکاڵی بە بڕی یەک ملیار و 220 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە کە پیشان دەدات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ڕووی کێشەوە 17.3 زیادی کردووە و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 1.1 دابەزیوە.
هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ئێران زیاتر فستق، شوتی، تەماتە، سێو، پرتەقاڵ و چەند بەرهەمەێکی دیکە بووە.
شوتی لە پلەی یەکەمدایە
لە نێو ئامارەکانی ڕێکخراوی گومرکی ئێران، هەناردەی شوتی بە 111.9 ملیۆن دۆلار لە سەرەوە دەبینرێت کە 67.8 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق، 30 ملیۆن دۆلار بۆ ئیمارات و 14.1 ملیۆن دۆلار بۆ ڕووسیا لە خۆ دەگرێت.
هیندستان کڕیاری یەکەمی فستقی ئێران
دۆخی هەناردەی فستق پیشان دەدات کە لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، دووەم بەرهەمی کشتووکاڵی هەناردەکراوی ئێران بە نزیکەی 103 ملیۆن دۆلار جۆرەکانی فستق بووە. هیندستان بە 34 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمی هاوردەی فستقی ئێراندایە و دواتریش ناوی وڵاتانی چین بە 27.4 ملیۆن دۆلار، عێراق 14.2 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا 13.9 ملیۆن دۆلار و ئەڵمانیا 13.5 ملیۆن دۆلار هاتووە.
عێراق ئامانجی یەکەمی هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ئێران
لە نێو ئەو وڵاتانەی کە ئامانجی هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ئێرانن، عێراق زیاترین ڕێژەی هاوردەی بەرهەمی ئێرانیی هەبووە بە 226 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی.
دواتریش ناوی ئەم وڵاتانە دەبینرێت: ئیمارات بە 42.5 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە 29 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە 28 ملیۆن دۆلار، چین بە 27.4 ملیۆن دۆلار، پاکستان بە 15.9 ملیۆن دۆلار و ئەڵمانیا بە 13.5 ملیۆن دۆلار./.