بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێراندا هاتووە کە کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندوونەناس بەڕێز ئەحمەد جبریل ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین بووە هۆی داخ و کەسەرێکی زۆر بۆ من و دۆستانی ئەوان و خۆشەویستانی بەرەی خۆڕاگری.
زەریف ڕایگەیاندووە کە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین، تێکۆشەر و خەباتگێڕێکی گەورەی لە دەست داوە کە تەمەنی خۆیی لە پێناو ئازادکردنی قودسی پیرۆز بەکار هێنا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی ئەحمەد جبریل، سەرکردەکان و ئەندامانی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین و سەرجەم دۆستانی ئەو کۆچکردووە ڕاگەیاندووە./.