بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد جبریل ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو پەیامە بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
بە بۆنەی کۆچی دوایی خەباتگێڕی ماندوونەناس بەڕێز ئەحمەد جبریل، هاوخەمی خۆم بە گەلی فەڵەستین و سەرجەم تێکۆشەران و چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی فەڵەستین و سەرجەم ئەندامانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە تایبەت بنەماڵەی ئەوان ڕادەگەێنم.
ئەم پیاوە بوێر و بەتوانایە، تەمەنی خۆیان لە ڕێگای خەبات بۆ گەل و نیشتمانی زوڵملێکراوی فەڵەستین بەکار هێنا.
لە خودای گەورە پاداشتێکی جەزیل و بەخشین بۆ ئەوان داواکارم.
سەید عەلی خامنەیی
17 ی پوشپەڕی 1400 ی کۆچی هەتاوی./.