بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دژە مووشەکی ئەڵماس ڕادەستی هێزی وشکانی سوپای پاسداران کرا.
ئەم چەکەش توانای دەستنیشانکردن و ڕوبەڕوبونەوەی فڕۆکەی شەڕکەر، کۆپتەری سەربازی، تۆپی دوورهاوێژ، تانکی درع، بۆمب و ئامێرەکانی دیکەی سەربازیی هەیە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە لە ئێستادا هێزە چەکدارەکان بوونەتە خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو، تانکی سەردەمیانە و ئەڵماسی دژە مووشەک کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی مووشەکی پێشکەوتووی هەیە./.









