بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی کولتوور و پەیوەندیە ئێسلامیەکان، لەم پێکهاتە گرینگە کولتوری _ هونەریە ، نیگارکێشە دیارەکان و ئەندامانی ئەنجومەنەکانی نیگارکێشی «گووئێن »و «سەربەخۆی» یابان کە لە دامەزراوە گرینگە هونەریەکانی یابان دەژمێردرێن بە چەندین تابڵۆی گرینگی هونەری لەم پێشانگایەدا بەشداربوون.
حسێن دیوانسالار وتی:هیوادارین لەڕێگای ئەم چالاکیە و چالاکیەکانی پێشوەوە وەک: لەچاپ دانی کتێبی«٤۷۰۰مایل،هونەر،پێڵی پەیوەندی ئێران و یابان»، بەڕێوەچوونی مانگی کولتووری ئێران لە یابان،سێ خولی حەفتانەی فیلم ،سێ خولی حەفتانەی مۆسیقا، بڵاو کردنەوەی کتێب و گۆڤاری تایبەت بە ئێران و بەڕێوەبردنی پێشانگای هاوبەش ڕێگا بۆ لێک نزیک بوونەوەو ئاشنابوونی زۆرتری کولتووری نێوان ئێران و یابان دابین بکرێت.
مەراسیمی دەسپێکی ئەم پێشانگایە بە ڕچاوکردنی مەرجەکانی تەندرووستی و بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی هەردوو وڵات بەڕێوە چوو. هۆگران دەتوانن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەم پێشانگایە دیدەن بکەن.