بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری بەرگری ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەڵ ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا چەندین بابەتی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتنیان تاوتوێ کردووە.
هیچ ئاماژەیەک بە وردەکاری ئەو کۆبوونەوە نەدراوە. کۆبوونەوەکە پاش ئەوە بووە کە لە میدیاکانی عێراق هەواڵی هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا بڵاو کرایەوە./.