بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی لوبنان دەکات.
ناوبراو لەو سەردانە یەک ڕۆژەدا لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆمار، حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمان، جوزف عون فەرماندەی سوپا و سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان کۆدەبێتەوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ بەیروت لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی لوبنان./.