بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە وتی کە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی، ڕێکەوتنی نوێ دەکرێت.
ماس سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی: ئێمە پێمان وایە کە ئەم دانوستانانە دەتوانن بگەنە ئەنجام، بە بۆچوونی من لە چەند هەفتەی داهاتوو ئەو ڕێکەوتنەش دەکرێت.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا وتی کە چاوەڕوانییەکان بۆ بە ئەنجام گەیشتی دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە شەشەم ساڵۆگەڕی ئەم ڕێکەوتنە واتە 15 ی تەمموز مسۆگەر نەبوو./.