بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی گرووپی تاڵیبان وتی کە وتووێژەکان و پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژانی داهاتوو خێراتر دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت کە بچێتە قۆناغێکی گرنگەوە.
ناوبراو وتی: ڕەنگە مانگێک کاتی بوێت تا بگەینە ئەو قۆناغە گرنگە کە هەر دوو لایەن پرۆژەی خۆیان بۆ ئاشتەوایی ڕادەست بکەن بەڵام تاڵیبان لە وتووێژیەکانی ئاشتی زۆر جیدییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی وتەبێژی تاڵیبان، وتی کە دانوستانەکانی ئاشتی، تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنانە بە شەڕی 40 ساڵەی ئەفغانستان./.