بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیلبرۆس کوتراچۆف باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداو وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا و شێوازی هەڵسووکەوتی ئەوان لە عێراق و پرسە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بووەتە هۆکاری ئاڵۆزییەکان و ئەمەش بۆ داهاتوو دەتوانێت کێشەیەکی گەورە بێت.
ناوبراو ئەگەرچی پێی وایە کە عێراق دەتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بکات بەڵام جەختیکردەوە کە ئەمریکا لە ئەگەری کشانەوەی لە عێراق دەبێت بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت بکات و بۆشایی ئەمنی لەم وڵاتە نەهێڵێتەوە.
باڵیۆزی ڕووسیا هەروەها جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردەوە./.