بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدات کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە 184 ملیۆن و 936 هەزار و 178 کەس کە لەوەش 4 ملیۆن و 779 کەس تا ئێستا گیانیان لە دەست داوە.
ئامارەکان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە لانیکەم 169 ملیۆن و 312 هەزار و 213 کەس لە کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتە ئامارییەکاندا هاتووە کە تا ئێستا 3 ملیار و 225 هەزار و 991 کەسیش لە دانیشتووانی جیهان ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئەمریکا بە 33 ملیۆن و 723 هەزار و 95 توشبوو و 605 هەزار و 567 قوربانی لە پلەی یەکەمی جیهانە لە ژمارەی توشبووان و قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاشان ناوی هەر یەک لە وڵاتانی هیندستان بە 30 ملیۆن و 585 هەزار و 229 توشبوو و 402 هەزار و 72 قوربانی و بەرازیل بە 18 ملیۆن و 792 هەزار و 511 توشبوو و 525 هەزار و 112 قوربانی لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا هاتووە./.