بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەم ڕەوتە، ڕایگەیاند: پێدەچێت شتێک هەبێت کە ڕەوتی سەدر چالاک دەکات و ئەویش مردن یان کوژرانی منە و پاشان ئێوە دەڵێن کە موقتەدا کۆچی دوایی کرد، ڕەنگە من شەهیدێکی نوێ بم و ئەم مردنەش ئەوەی کە لە دەست چووە زیندوو دەکاتەوە.
سەدر لە درێژەدا وتی: ئەگەر خودا یارمەتیدەر بێت مزگێنی نزیکبوونی مردن یان شەهیدبوونم دەدەم./.