جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

ڕای گشتی و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم داوای پەیوەندییەکی باشتر لە گەڵ بەغدا دەکەن

جام کوردی – چاودێرێکی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕای گشتی و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان داوای پەیوەندییەکی باشتر لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەن. وتیشی کە هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت.

ته‌مموز 4, 2021
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

مەسعود عەبدولخالەق، شارەزا و چاودێری سیاسی هەرێمی کوردستان، لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران و سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و کاریگەری لە سەر پەیوەندییەکانی تاران لە گەڵ هەرێم و عێراق بە گشتی، وتی: پەیوەندییەکانی ئێران لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەری لە چەند فاکتەرێکی دیکە وەردەگرێت و هێندە بە دەست لایەنێکی وەک هەرێم نییە، بۆ نموونە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداوی فارس، یان پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، بە تایبەت ئەو ڕێکەوتننامە ئەمنییەی کە بڕیارە لە نێوان هەر دوو لادا واژۆ بکرێت.

ناوبراو وتی: لە گۆڕانکارییەکاندا چەند ئاراستەیەک هەیە کە بەشێکی لە قازانجی ئێران و بەشێکی دیکە ڕەنگە لە قازانجی نەبێت، یەک لەوانە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە کە وا دەکات پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم و عێراق باشتر بێت، بەڵام تێڕوانینی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو پێچەوانەی ئەمەیە، هاوکات تورکیا کە دەورێکی زۆری هەیە و تەنیا بە پەیوەندییەکانەوە لە گەڵ عێراق و هەرێم نەوەستاوە و هێزەکانی هێناوەتە خاکی عێراق و چەند مەلەفێکی مێژوویی و یاساییشی هەڵداوەتەوە، هەر بۆیە هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی وەهای نەماوە کە وەک پێش ڕیفراندۆم بیر بکاتەوە، ڕای گشتی و زۆربەی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنیان لە گەڵ حکومەتی عێراق دەوێت، یان ئەوەی کە ئێران بەراورد بە تورکیا نەبووەتە مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان.

چاودێری سیاسی کورد لە درێژەدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران و ئەوەی کە مستەفا کازمی باسی پەیوەندی بەهێزی خۆیی و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە، وتی: لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپا و چەند وڵاتێکەوە نۆ پرۆژەی ئاشکرا لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، هەندێک وڵاتی وەک تورکیا و ئێرانیش بە ئاشکرا پرۆژەی خۆیان ڕانەگەیاندووە، پرۆژەی تورکی زیاتر گرنگی بە بواری سەربازی دەدات و ئێرانیش برەوی بە ئایدۆلۆژیا و مەزهەب داوە کە ڕەنگە تێچووی کەمتری بوێت، بەشێکی زۆری عێراقییەکان لەم بوارەدا لە گەڵ ئێران هاوبەشییان هەیە و ڕەنگە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراقیش زیاتر ببێت، هەر سەرۆک وەزیرانێکی عێراق دەبێت ڕەچاوی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران بکات کە تا ئێستاش وابووە، بە لای کازمییەوە بوونی پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لە نێوان بەغدا و تاران گرنگە، واتە هاوسەنگی لە پەیوەندییەکان، دەبێت ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی سەرۆک کۆماری عێراقیش لە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بدەین و ئەو هاوکارییەی عێراق لە پرسی گەمارۆکان کە ڕێگریی لەوە کرد ئێران کاریگەری زیاتری لە سزاکانی سەردەمی ترەمپ بەرکەوێت.

مەسعود عەبدولخالەق سەبارەت بە ئەگەری ڕێگریی ئەمریکا لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران، وتی: بە شکستی ترەمپ و سەرکەوتنی بایدن لە ئەمریکا بواری نوێ بۆ ئێران هاتووەتەوە، بە بۆچوونی من یەک هاوکێشە هەیە کە ئێران ناتوانێت هاوکات ململانێی ئەمریکا بکات و لە لایەکی دیکەوە نەخشە و پلانەکانی لە ناوچەکەش جێبەجێ بکات، هاتنی بایدن گوشارەکانی پێشووی لە سەر ئێران هێور کردووەتەوە و ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەم وڵاتە کە بتوانێت پلان و پرۆژەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات، من لەم چوارچێوەدا گەشەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەبینم بەڵام ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان لە دژی حکومەتی عێراق کاریگەری لە سەر ئێرانیش دەبێت. ئەمریکا بە هەستیارییەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران دەڕوانێت و لە سەردەمی ترەمپ تەنانەت لە زۆر بواردا ڕێگریش کراوە، ڕەنگە هەندێک وڵاتیش بەرتیلی ئەوە بدەنە ئەمریکا کە بە وتەی خۆیان ئێران عێراق لە دەستیان دەرنەهێنێت.

وتووێژ: هاودەنگ محەممەد

Previous Post

فڕۆکەیەکی سەربازی فیلیپین بە 85 سەرنشینەوە تێکشکا

Next Post

مستەفا کازمی: ئێران لە هەناردەی گاز و کارەبا لە هاوکاریکردنی عێراق بەردەوامە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
مستەفا کازمی: ئێران لە هەناردەی گاز و کارەبا لە هاوکاریکردنی عێراق بەردەوامە

مستەفا کازمی: ئێران لە هەناردەی گاز و کارەبا لە هاوکاریکردنی عێراق بەردەوامە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020