بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆوا چان ینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە پەکین تا ئێستا 480 ملیۆن ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنای داوەتە نزیکەی 100 وڵاتی جیهان.
ناوبراو وتی کە چین درێژە بە هەوڵەکانی بۆ پێدانی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە وڵاتانی دیکەش دەدات.
هەر لەم چوارچێوەدا حکومەتی چین لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا 300 هەزار ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنای جۆری Corona Vac دایە تاجیکستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی داوای لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان کرد ڕێگری لە شەپۆلی نوێی کۆرۆنا بکەن لە ڕێگای کوتانی خەڵک بە ڤاکسێن و ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان./.