بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومران ئەحمەدخان نیازی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وتی کە ژیاننامەی ئێوەم خوێندووەتەوە و دەزانم کە بەڕێزتان زانایەکی پلەبەرزن.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە ئاماژە بە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران وتی: ئێمە نیگەرانی دۆخی ئەفغانستان و درێژەپێدانی شەڕی ئەم وڵاتەین.
ناوبراو وتی کە قەیرانی ئەفغانستان تەنیا بە ڕێگاچارەی سیاسی کۆتایی دێت کە لە ئێستادا گەیشتن بەم ئامانجە دژوار بووە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان هیوای خواست کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کۆببێتەوە و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ بکات.
لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەختیکردەوە کە تاران و ئیسلام ئاوا دەرفەتی زۆر گرنگیان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوانیان هەیە./.