بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیتالی ڕایگەیاند کە عێراق ساڵانێکە بووەتە گۆڕەپانی ململانێ و ڕوبەڕوبونەوەکان.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش وتی: داعش بەردەوام هەوڵی بەهێزکردنەوە و گەڕانەوەی خۆی دەدات و وەک مەترسییەک لە سەر عێراق ماوەتەوە، ئەگەرچی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و بەغداش گورزی کوشندەی لە ڕێگای کوشتنی ئەندامان و سەرکردەکانی بەو گرووپە گەیاندووە.
بە بۆچوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە و سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڤیەننا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی هەبێت./.