بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمروڵڵا ساڵح جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ یەکڕیزی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی ئەفغانستان هاتووەتە پێشەوە.
ناوبراو وتی: داواکاری خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان بۆ ناردنی هێزی کۆماندۆ، پیشاندەری سەروەری یاسا و توانای دامەزراوە یاساییەکانی ئەفغانستانە.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە کۆتاییدا جەختیکردەوە کە تاڵیبان هیچ کات هێزی داگیرکردن و حکومڕانیی لە ئەفغانستاندا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرووپی تاڵیبان بەردەوامە لە داگیرکردنی ناوچەکە جیاجیاکانی ئەفغانستان./.