بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گێڕانەوەی«ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم» سی و یەکەمین خولی بەشی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی «لۆکارنۆ» بەناوی«پاردی دی دوومانی» لەم خولەدا میوانداری کورتە فیلمێکی ئێرانیە.
دەمامک(ماسک) لە دەرهێنانی نەوا ڕزوانی بە نوێنەرایەتی ئێران لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا دەکەوێتە کێبڕکێ .
پێکهێنەرانی فیلمەکە بریتین لە:
نووسەر و دەرهێنەر: نەوا ڕزوانی، ئەکتەرەکان: کەتایون سالکی و هومان محەمەد حسەینی، کارگێڕی فیلمهەڵگر: بیهرووز بادروج، مۆنتاژ: ئومێد عەبدوڵاهی، دیکۆراتۆر: نەوا ڕزوانی ،دەنگ هەڵگر: سامان شەهامەت ، دەنگ ئارا :ئیحسان ئەفشاریان، گریمکار: عەزیم فەراین ، وێنەگر: محەمەد کشوەری، هەڵەچنی ڕەنگ و نوور: نیما دەبیر زادە،داڕێژەر پۆستەر:مەجید کاشانی، ئامادەکار: نەوا ڕزوانی بەرهەمهێنراو لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوان.
حەفتاوچوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «لۆکارنۆ»ی سوویسرا لە ٤تا۱٤ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێت.