بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەند هۆکارێکی بێخەوی لە مرۆڤدا دەدرێت:
ماندوبوون و شەکەتی جەستەیی و دەروونی:
گوشارێکی دەروونی یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە هۆی زۆر بیرکردنەوە مرۆڤ تووشی بێخەوی دەکات. یان مرۆڤ کاتێک زۆر شەکەتە و ئازاری هەیە خەوی تێکدەچێت.
نەخۆشی بێخەوی:
ئەمە کاتێکە کە مرۆڤ بۆ ماوەی مانگێک بە لای کەمەوە هەموو هەفتەیەک سێ شەو تووشی بێخەوی بێت. ئەمە نەخۆشییەکی سەربەخۆیە و کاتێک دەبێت کە نەخۆشی دەروونی و جەستەیی تر هۆکار نەبن بۆ بێخەوی کەسەکە.
تێکچوونی خەو:
ئەمەش کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشی دەگرێتەوە، وەک: خەونبینینی ناخۆش، تۆقینی ناو خەو، هەناسەگیران و پرخەی کاتی خەو، تێکچوونی سیستەمی خەوتن بە گوێرەی شەو و ڕۆژ.
نەخۆشییە دەروونییەکان:
وەک خەمۆکی، قەلەقی، شیزۆفرینیا و …
بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و مادە کحولییەکان./.