بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوود و زیانەکانی تەلی ددان لە درێژەدا ئاماژەی پێدراوە.
سوودەکانی تەلی ددان:
باشترکردنی کرداری جوین
پاراستنی ددانەکان لە زوو کلۆربوون
پاراستنی پوک
جوان دەرکەوتن، کە ئەمە کاریگەری هەیە لە سەر بەهێزبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی و بڕوا بە خۆبوونی کەسایەتی زیاد دەکات
ڕێگریکردن لە توشبوون بە کێشە و ئازارەکانی جومگەی شەویلگە
زیانەکانی تەلی ددان:
داخورانی ڕەگی ددان
نەخۆشی پوک
کێشەی شەویلگە
زیانەکانیش بە دوو هۆکارن:
پشتگوێخستنی کەسەکە لە پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان
ناشارەزایی دکتۆرەکە
لێرەدا پێویستیە چەندین تێبینی باس بکرێت:
هەندێک هەڵەی باو هەیە، وەک ئەوەی کە کەسەکە بە دکتۆر دەڵێت دەمەوێت زۆر زوو ددانەکانم ڕاست ببنەوە لە کاتێکی کەمدا، ئەمە گەورەترین هەڵەیە، لە بەر ئەوەی کە بە ماوەیەکی کەم ڕاستبوونەوە واتە گەیشتنی گەورەترین زیان بە ددان.
کاتێک تەلی ڕاستکردنەوە بۆ ددان بەکار دێت، پێویستە ڕەچاوی هەندێک خۆراک بکرێت، بۆ نموونە، دوورکەوتنەوە لە خۆراکی ڕەق و جیڕ.
تەلی ددان هاندەرێکە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لە ناو دەم و سەر ڕووی ددانەکان، هەر بۆیە پێویستە زیاتر لە کەسێکی ئاسایی گرنگی بە دەم و ددان و پاک و خاوێنیی بدرێت.
ئەوانەی تەلی ڕاستکردنەوەیان لە دەمدایە، پێویستە هەندێک کەرەستەی پاککردنەوەی تایبەت بەکار بهێنن کە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی نێوانی تەل و ددانەکانیان، لە دەرمانخانەکان ئەم جۆرە فڵچە تایبەتە هەیە.
پێویستە پاش هەموو نان خواردنێک ددانەکان بشۆرێن و نێوان تەل و ددانەکان پاک بکرێنەوە./.