بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی شۆڕشەکەی ساڵی 1920 ی عێراق لە پارێزگای موسەنا وتی کە تا داگیرکاران لە عێراقدا بن، ئاسایش و ئاوەدانی لەم وڵاتەدا بەدی ناکرێت.
ناوبراو وتی: ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئێمە دەرکردنی هێزەکانی بێگانەیە لە عێراق، بوونی ئەمریکا نایاساییە و حکومەت دەبێت بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە جێبەجێ بکات.
عامری وتی: داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی بە توندی ڕەتدەکەینەوە و حەشد هێزی پاراستنی کەرامەتی عێراقییەکانە./.