بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوەی کە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاو بووەتەوە، پیشان دەدات کە سەرتاسەری عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان بێ کارەبایە.
فۆرات نیوز ڕایگەیاندووە کە تۆڕی کارەبای عێراق لە سەدا 99 ی توانای خۆیی لە دەست داوە و سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەدەر لە هەرێمی کوردستان تووشی بێ کارەبایی بووە.
ئاژانسی روسیا الیوم ڕایگەیاندووە کە ئەم دۆخە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو دەستیپێکردووە.
هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق هۆکاری کێشەکەیان ڕوون نەکردووەتەوە.
تۆڕی کارەبای عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوام ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکان بووە کە ئەمەش کەمبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای بە دواوە بووە.
هاوکات لە گەڵ ئەمەش، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وایکردووە کە عێراقییەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن و حکومەتیش لە زۆربەی پارێزگاکان پشووی ڕاگەیاندووە./.