بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشێک لە پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنی یەک کەوچک زەیتی زەیتون پێش نوستن ئەم گۆڕانکارییانە بە سەر جەستەدا دەهێنێت:
پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات، بە هۆی ئەوەی کە چەوری تەندرووستی تێدایە و کۆلیسترۆڵی خەراپ دەهێنێتە خوارەوە و کۆلیسترۆڵی باش زیاد دەکات.
بە هۆی ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسان، شانسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
پێست بە جوانی و تەندرووستی دەهێڵێتەوە، لە بەر ئەوەی کە پێست شێدار دەکات و بە گەنجی دەیهێڵێتەوە.
بەسوودە بۆ تەندرووستی جومگەکان و ئێسک و هەروەها دژی هەوکردنە.
چارەسەری قەبزی دەکات.
کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی ئۆمێگا 3 ی تێدایە، هەروەها گلوکۆز هاوسەنگ دەکات./.