بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا، وەزیرانی دەرەوەی جەزایر و سوریا جەختیان لە سەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
سەبری بوقادۆم وەزیری دەرەوەی جەزایر لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی تاوتوێ کرد.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی جەزایر ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم وڵاتە گرنگی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەدات و پاڵپشتیش لە حکومەتی دیمەشق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری خاکی سوریا دەکات./.