بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو چەند ڕێگایەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمخوێنی سوودی دەبێت، بریتین لە:
خواردنەوەی گیایی:
وەک چای نەعنا و یاسەمین، کە دەتوانێت هەر کام لەوانە بکرێتە ئاوەوە و بۆ ماوەی 10 خوڵکیش بکوڵێت، پێش نانخواردنیش بخورێت.
شەربەتی تور:
ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسنی تێدایە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەنیمیا بکات، ئاستی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا بەرز دەکاتەوە.
شەربەتی هەنار:
هەنار ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسنی تێدایە و یارمەتیدەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی خرۆکە سورەکانی خوێنە، هەر بۆیە گرنگە ڕۆژانە شەربەتی هەنار بخورێتەوە، بە تایبەت ئەو کەسانەی کێشەی کەمخوێنی نیگەرانی کردوون.
شەربەتی کیوی:
یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەکان بێت و ڕۆڵیشی لە زیادبوونی خوێندا هەیە.
شەربەتی تەماتە:
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و مادە خۆراکییە گرنگەکانی تێدایە و بەسوودە بۆ تەندرووستی گشتی. هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسان./.