بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش”، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر و بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی؛ له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe له ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” Karlovy Vary له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا و ئه‌م فیلمه کوردییه به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنای “گۆی بلۆری” له‌گه‌ڵ ١١ فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” گرینگ‌ترین ڕووداوی سینه‌مایی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگ‌ترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە په‌نجاوپێنجه‌مین خولی به نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی “ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات” East of the West و هه‌روه‌ها له دوو به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه: به‌شی “نمایشه تایبه‌ته‌کان” Special Screenings و به‌شی “ڕێزلێنان له ڕێکخراو‌ه‌ی فیلم” The Film Foundation Tribute له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.
مەنسوور جیهانی