بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی ئۆپێک یادی شەستەمین ساڵۆگەڕی دامەزراندنی خۆی لە 30 ئەیلولی ئەمساڵ لە بەغدا دەکاتەوە.
دیامانتینۆ پدرۆ ئەزیویدۆ وەزیری نەوتی ئەنگۆلا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک جەختیکردەوە کە ئەم ڕێکخراوە ئامادەی بەڕێوەچوونی یادی شەست ساڵەی خۆیە لە بەرواری دیاریکراو لە پایتەختی عێراق.
بڕیار بوو کە ئەم یادە ساڵی ڕابردوو بەڕێوە بچێت بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشایەوە.
ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئۆپێک کە ئەندامەکانی لە بەغدا کۆببنەوە.
ئەندامانی دامەزرێنەری ئۆپێک کە لە ئێران، عێراق، سعوودیە، کوێت و ڤەنزولیا پێکدەهاتن، پاش کۆبوونەوەی 10 تا 14 ی ئەیلولی 1960 لە شاری بەغدا، دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەیان بە فەرمی ڕاگەیاند.
لە ئێستا بەدەر لەو چەند وڵاتەی دامەزرێنەر، لیبیا، ئیمارات، جەزایر، نایجڕیا، ئەنگۆلا، گابن، گینە و کۆماری کۆنگۆ لە ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێکن.
قەتەر لە ساڵی 2018 کشانەوەی خۆیی لە ڕێکخراوی ئۆپێک ڕاگەیاند./.