بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنەماڵەی دوناڵد ڕامسفێڵد وەزیری بەرگری پێشووتری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراویان لە تەمەنی 88 ساڵیدا ڕاگەیاند.
ڕامسفێڵد لە سەردەمی بڕیاردانی حکومەتەکانی پێشووتری ئەمریکا بۆ هێرش و دەستپێکردنی شەڕ دژ بە وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق، کەسی یەکەمی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بوو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە ئەندازیار و پلان داڕێژی شەڕەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق ناوی بردووە.
ناوبراو لە ساڵی 1975 تا 1977 لە حکومەتی جراڵد فۆرد و لە ساڵی 2001 تا 2006 لە حکومەتەکەی جۆرج بۆش وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە.
ڕامسفێڵد لە ساڵی 2006 پاش سەرکەوتنی دیمۆکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی لە دەستدا./.