بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەدەمین ساڵۆگەڕی حیزبی شیوعی، پیرۆزبایی لە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کرد.
لە پەیامەکەی پوتیندا داوای پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین کراوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە چین ڕۆڵی گرنگی لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان و کێشەکانی جیهاندا هەیە./.