بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی کە پاکستان لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە پێی داواکارییەکانی ئەمریکا هەنگاوی زۆری ناوە بەڵام ئەمریکییەکان دان بەو هاوکارییەدا نانێن.
ناوبراو سەبارەت بە تێڕوانینی ئەمریکا لە بەرامبەر پاکستان وتی کە چۆن دەبێت وڵاتێک لە دژی هاوبەش و هاوپەیمانەکەی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکار بێنێت.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی کە سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پاکستان هیچ دانوستانێک ناکرێت.
عومرانخان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان وتی کە پاکستان هەوڵی قووڵایی ستراتیژی لە ئەفغانستان نادات و لە حکومەتێک پاڵپشتی دەکات کە بە پێی خواستی خەڵکی ئەم وڵاتە بێت.
وتیشی کە ئەمریکییەکان لە ساڵانی شەڕ و مانەوە لە ئەفغانستان سەرکەوتوو نەبوون./.