بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمدوڵڵا موحب ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.
ناوبراو بڕیارە لە سەردانەکەیدا دوایین دۆخی گۆڕانگارییەکانی ئەفغانستان و هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەڵ ڕووسیا تاوتوێ بکات.
سەردانەکەش لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و گرووپی تاڵیبان بە زیاترکردنی هێرشەکان تا ئێستا بە دەیان قەزای ئەم وڵاتەی کۆنتڕۆڵ کردووە./.