بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی سەرپوشی هونەری، پۆرترێتی «دەیڤیدهاکنی» نیگارکێشی بەریتانی کە لە لایەن «لووسین فرۆید» ی هاوڕێیەوە کێشراوە لە مەزادێک لە لەندەن بە ۲۰ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.
لەم مەزادە دا پێنج کڕیار لە نیویۆرک، لەندەن و ئاسیا بۆ بەدەست هێنانی ئەم بەرهەمە کەوتنە کێبڕکێ.
ئەم تابڵۆ نیگارکێشیە دواهەمین جار لە پێشانگایەک کە لە ساڵی ۲۰۱۲ بۆ بەرهەمەکانی «لووسین فرۆید» لە گەلەری نەتەوەیی لەندەن ڕێکخرابوو بۆ بینینی گشتی دانرا.
ئەم پۆرترە ئێستا وەک شەشەمین نیگارگێشی گرانی«لووسین فرۆید» کە لە هەڕاجیدا فرۆشراوە دەناسرێت.
«دەیڤیدهاکنی» کە ئێستا تەمەنی ٨٥ ساڵە و «لووسین فرۆید»کە لە ساڵی۲۰۱۱ دا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹٦۲ دا یەکتریان ناسی.