بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ نوێنەرانی گرووپە فەڵەستینییەکان لە لوبنان کۆبووە.
ناوبراو وتی: گەڕانەوەی 7 ملیۆن ئاوارەی فەڵەستینی بۆ شار و گوندەکانی خۆیان، مافێکی ڕەوایە کە لێی پاشگەز نابینەوە، تێچووەکەشی هەرچی هەبێت.
ئەم سەرکردەی حەماس بە ئاماژە بە شەڕەکەی ئەم دواییەی خۆڕاگری فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەم شەڕە یەکڕیزی گەلی فەڵەستینی لە ناوخۆ و دەرەوە بە دواوە بوو و سەرجەم فەڵەستینییەکان دەنگی پاڵپشتی لە خۆڕاگری و فەرماندەی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسیان بەرز کردەوە.
هەنیە وتی: خۆڕاگری کارتی بەهێزی بە دەستەوەیە کە دەتوانێت بە بەکارهێنانی ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکات.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: بە کوێری چاوی ڕژێمی زایۆنیستی، کەرتی غەززە سەر لە نوێ ئاوەدان دەکرێتەوە.
ئیسماعیل هەنیە لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆمار، حەسان دەیاب سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵا کۆبووە./.