بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، داوای لە ئەمریکا کردووە کە وادەی لێخۆشبوونی بازرگانی نەوتی ئێران درێژ بکاتەوە و بە گشتی پرۆژەکانی پەیوەندیدار بە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی درێژ بکاتەوە.
ناوبراو داوای لە ئەمریکا کردووە کە سەرجەم سزا و گەمارۆکانی ئێران بە پێی ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵبگرێت.
داواکەی گۆترش لە واشنتن لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی لە چەند مانگی ڕابردوو لە شاری ڤیەننا دەستیپێکردووە./.