بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێنی پەریزاد ڕژینێکی بچووکە لە شێوەی پەپولە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل لە مرۆڤدا، کار و چالاکی زۆری هەیە لە ڕێی دەردانی هەر دوو هۆڕمۆنی ت 3 و سایرۆکسین، لەوانەش کرداری زیندە چالاکی و ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە و لێدانی دڵ و زۆرێکی دیکەی چالاکی ئەندامانی جەستە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند زانیارییەک لە سەر نەخۆشی غودە دەدرێت:
ئایا دەزانیت ڕژێمی پەریزادە لە شێوەی پەپولە دایە و دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل؟
ئایا دەزانیت ڕژێمی پەریزادە سەر بە کوێرە ڕژێنەکانی endocrine کە ڕاستەوخۆ هۆڕمۆن دەڕژێنێتە خوێنەوە، بە بێ بوونی کەناڵ یان جۆگە؟
ئایا دەزانیت زیاتر لە سەدا 50 ی غودەی تەمەڵ بە شێوەی بۆماوەی لە خێزانەکاندا دەگوازرێتەوە؟
ئایا دەزانیت زۆرترین دەرمان لە جیهاندا کە بەکار دەهێندرێت، دەرمانی غودەی تەمەڵە؟
ئایا دەزانیت تەنانەت لە پاش کۆنتڕۆڵکردنیشی، لە سەدا 50 ی نەخۆشییەکان جۆرێک لە نیشانەکانی غودەی تەمەڵیان هەر دەمێنێت؟
ئایا دەزانیت لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی، غودەی تەمەڵ دەبێتە هۆی لە بیرچوونەوە و خڵەفان و بیرکۆڵی؟/.