بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ون بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەورەترین تێکدەری سیستەمی نێودەوڵەتییە.
ناوبراو وتی: چین لایەنگری ئاشتی جیهانی و وڵاتێکە بە ڕۆڵی گرنگەوە لە گەشە و پێشکەوتنی جیهانی و هەروەها بەردەوام بەرگری لە سیستەمی نێودەوڵەتی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ئەمریکا گەورەترین تێکدەری سیستەمی جیهانییە و لە زۆربەی دامەزراوەکان و ڕێکەوتن و پەیمانە جیهانییەکان کشاوەتەوە و لە لایەکی دیکەوە سزای نایاسایی بە سەر وڵاتانی دیکەدا سەپاندووە، ئەم هەنگاوانەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زیانی جیدی بە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بگات و یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکانیش بە ئاشکرا پێشێل بکرێت./.