بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین سەرچاوەی هەواڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە بنکەیەکی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری هەولێر کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
پێگەی هەواڵی قەتەر عاجل لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە گرووپێکی چەکدار، ناوەندێکی لە شاری هەولێر کردووەتە ئامانج کە دەوترێت سەر بە مۆساد بووە.
بە پێی ئەو هەواڵە، چەند ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی لەو هێرشەدا کوژراون.
قەتەر عاجل ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب و هەولێر هیچ کاردانەوەیەکی فەرمییان لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا نەبووە.
راشیگەیاندووە کە هەواڵەکەی لە کەسانی نزیک لە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراقەوە پێگەیشتووە.
ئەم هێرشە هاوکاتە لە گەڵ سەردانەکەی یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئیمارات./.