بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەمریکا هەوڵی لاوازکردنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دەدات.
ناوبراو بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاند کە هێرشەکەی ئەمریکا بە واتای دەسدرێژییە بۆ سەر گرنگترین پاڵپشتی گەلی عێراق.
ئەسەدی وتی: حەشدی شەعبی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستەبەر دەکات و ڕێگری لە گەڕانەوەی تیرۆریستانیش دەکات.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە هێرشەکەی ئەمریکا بە هۆی توڕەبوونی ئەم وڵاتە لە نمایشە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی بووە.
وتیشی کە کاردانەوەی فەرمی لە بەرامبەر هێرشەکەی ئەمریکا دەبێت لە لایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم هێرشە بە دەسدرێژی ئاشکرا بۆ سەر عێراق دادەنرێت.
ئەسەدی وتی: حکومەت و دامەزراوە سەربازییەکان و حەشدی شەعبی هەر یەک دەبێت کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا هەبێت و گرووپەکانی خۆڕاگریش چۆنیەتی وەڵامدانەوەی تاوتوێ دەکەن./.