بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوایانکردووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە سەر پێشێلکردنی سەروەری وڵات و ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ئامادەی پەرلەمان بێت.
لە نامەیەکدا کە واژۆی 50 ئەندامی پەرلەمانی لە سەرە، بەرامبەر بە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتووە کە بە پشت بەستن بە دەستوور و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان، داوا دەکرێت هەنگاوە یاساییەکانی بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیران جێبەجێ بکرێت و ئەم تەوەرانەش تاوتوێ بکرێت:
1 – ڕوونکردنەوەی سەرۆک وەزیران وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن هێزە بیانییەکان و دەسدرێژی بەردەوام بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێم.
2 – وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ./.