بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی لە پەیامێکدا ئەندامانی تیپی 14 ی حەشدی شەعبیی بە ڕۆڵەکانی سەید ئەلشوهەدا ناو برد و وتی کە بە ئامانجگرتنی ئەم تێکۆشەرانە ئەوەی سەلماند کە حکومەتی ئێستا درێژەپێدەری هەمان حکومەتی نەزانی پێشووە.
ناوبراو وتی: داگیرکارانی ناپاک دەبێت بزانن کە شەهیدبوون ڕێگای ئێمەیە و ئێمە خۆمان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە کردووە.
کەعبی ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە شکستخواردوو ناو برد و بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکی وتی: تا ئازادی تەواوی عێراق لە ژێر دەستی ئێوەی پیلانگێڕ، پاشەکشە ناکەین و بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، ئەمڕۆ خۆڕاگری لە گۆڕەپانی شەڕدا قسەی کۆتایی دەکات و عێراقی پێ سەربەرز دەکات.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا سەرجەم دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق کرد کە پاڵپشتی لە خۆڕاگری بکەن بۆ گەڕانەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە./.